BABE Super Fluid Depigment SPF50++
گەیاندنی خێرا
گەیاندنی جێی متمانە بۆ هەر داواکارییەک
پارەدانی پارێزراو
زانیارییەکانت بە پارێزراوی دەمێننەوە
گەڕاندنەوەی ئاسان
سیاسەتی گەڕاندنەوەی بێ کێشە
جۆری گەرەنتی کراوە
بەرهەمی بەدیقەت هەڵبژێردراو
دژەخۆری تایبەت بە چارەسەرکردنی پەڵە پارێزەرێکی بەهێزی دەموچاو لە تیشکی خۆر☀️ و چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی پەڵەی دەموچاو بە پێکهاتەی شلەی (سوپەر فلود) کە زۆر بە ئاسانی بەسەر پێستدا بڵاودەبێتەوە. ئەم دژەخۆرە پارێزگارییەکی بەرز لە خۆر پێشکەش دەکات لەگەڵ کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی پەڵەی دەموچاو هەروەها یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە سووتانی خۆر لەهەمان کاتدا کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش و نایەکسانی ڕەنگی پێست. چارەسەر و ڕێگری لە دەرکەوتنی پەڵەی پێست دەکات بەهۆی تێکەڵەیەک لە هەردوو پێکهاتەی بەهێزی ڤیتامین سی و ترشی ترانێکسامیک، بوونی هیالۆرۆنیک ئەسید کە یارمەتیدەرە بۆ شێدارکردنەوەی پێست. تایبەتمەندی (Non-comedogenic) واتە بە شێوەیەک دروستکراوە کە کە کونیلەکان ناگرێت ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خاڵی ڕەش و زیپکە. سوودەکانی ئەم دژەخۆرە پێستی دەموچاو دەپارێزێت لە هەردوو تیشکی خۆریUVA و UVB ڕووناکی بینراو تیشکی ژێر سوور. چارەسەر و ڕێگری لە دروستبوونی پەڵە نەهێشتنی پەڵە و گەڕاندنەوەی تۆنی سروشتی پێست پێست شێدار دەکاتەوە چاو تووشی هەستیاری ناکات بۆ هەموو جۆرە پێستێک گونجاوە.